بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سامان میرزایی تەمەن ٣٥ ساڵ، لە ماڵی خۆیان دا لە گوندی "سەرهۆیە"ی شاری سنە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی دادوەری گیراوا.
ئەم چالاکە ژینگەپارێزە بە شێوەیەكی توندوتیژانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم، کە بە پێنج ئۆتۆمبێلی پڕ لە هێز ماڵەکەیان گەمارۆداوە گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە هۆی گرتنی ناوبراو نییه بەدواداچونی خانەوادەکەی هیچ ئاکامی نەبووە.