به ڕپرسێکی ئه مریکایی ڕۆژی شه ممه ٢٠ی گەلاوێژ ١٤٠٣،به ئاژانسی ڕۆیترز ڕاگه یاند، هێزهکانی ئەمریکا له سووریە به هێرشی درۆنی کراونەته ئامانج، بەڵام به پێی ڕاپۆرته سه ڕه تایه کان، هێرشه که هیچ زیانێکی گیانی لێ نه بووه ته وه .
ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکنینە پزیشکییەکان بەردەوامن و سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەکانین.
لە لایەکی دیکەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بنکەی "خەراب ئەلجیر"ی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی "رامیلان" لە ڕۆژهەڵاتی سوریە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.
بە وتەی دیدبان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "هێرشبەر" لە بنکەی "خەراب ئەلجیر" کەوتووەتە خوارەوە و پێش هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئەم بنکەیە، هەلیکۆپتەرە ئەمریکییەکان لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕانەوە.