ڕۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژ، گرووپی حوسییەکان ٣ هێرشی ئەمریکا و بەریتانیایان بۆ سەر پارێزگای حودەیدە کەنار دەریاکان لە ڕۆژئاوای یەمەن ڕاگەیاند.
لە لایەکی دیکەوە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکهام" ڕایگەیاند کە لە ٢٤ سەعات دا دوو مووشەک و وێستگەیەکی کۆنترۆڵی زەمینی و بەلەمێکی سەر بە حوسییەکانیان تێکشکاندووە.
میدیاکانی سەر بە حوسییەکان بڵاویانکردەوە، ناوچەی "راس عیسا" لە پارێزگای ئەلسەلیف لە پارێزگای ئەلحودەیدە، سێ جار بووەتە ئامانجی هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا.
هاوکات ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.