شەممە شەو ۲۰ی گەلاوێژ ۱۴۰۳، کچێکی منداڵ بە ناوی “مانیسا جەلالی” تەمەن ٩ ساڵ و خەڵکی ورمێ بە هۆی لێدانی تەزووی کارەبا لە پارکی شەقامی فێردەوسی شاری ورمێ گیانی داوە.
لە کاتێکدا ئەم ڕووداوە ترسناکە بە هۆی ناکارامەیی کاربەدەستانی شارەوانییەوە ڕووی دا، دەگوترێ شارەوانیی ورمێ بۆ ڕێوڕەسمی ماتەمینییەكەی گوڵی ناردووە و بەڵێنی گۆڕێکی بەخۆڕایی داوە.