بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ١٤٠٣، عەزیمە حەسەنزادە و ئەحمەد حەسەنزادە، دایک و باوکی شەهید محەممەد حەسەنزادە کە لە رەوتی شۆڕشی ژینادا شەهید کرا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی رژیم لە بۆكان کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
بەپێی ڤیدیویەک کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەو، ئەم دایکووباوکە دادخوازە، پاش چەند سەعاتێک گەڕاونەتەوە بۆ ماڵی خۆیان.