پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئاسمانی حیزبوڵا بۆسەر ئیسرائیل

هێرشی ئاسمانی حیزبوڵا بۆسەر ئیسرائیل
دەنگی خەباتی کوردستان

شەوی ڕابردوو ٢١ی گەلاوێژ ١٤٠٣، تاقمی حیزبوڵڵا رایگەیاند کە پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ جنوبی لوبنان وکوژرانی ٣ ئەندام و برینداری ١٢ ئەندامی دیکەی، هێرشی کردۆتە سەر باکووری ئیسرائیل.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان هەروەها بڵاویکردەوە، بەپێی وتەی حزبوڵڵای لوبنان، سێیەم کەسی کوژراو یەکێکە لە ئەندامانی ئەو تاقمە کە "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر" لە شاری بەیت لەیف لە باشووری لوبنان برینداربووە و ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی داوە.
سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ٣٠ موشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچەی ئەلکابری هاویژراوەو بەشێکی زۆریان لە ئاسمان دا کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

3 مانگ و 9 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی ئاسمانی حیزبوڵا بۆسەر ئیسرائیل

هێرشی ئاسمانی حیزبوڵا بۆسەر ئیسرائیل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن