سۆڵماز حەسەنزادە، یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەی دادخوازان کە دوو حەوتوو پێش و هاوکات لە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی براکەی شەهید محەممەد حەسەنزاد لەگەڵ باوکی، ئەحمەد حەسەنزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیم لە شاری بۆکان گیرا بوو، لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.
سۆڵماز حەسەنزادە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی ناڕوونی و بێبەشکرانی لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی لە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژەوە لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.