هاووڵاتیێکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە گیرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام خزرنەژاد" کوڕی موراد خەڵکی گوندی "گردە بن"ی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی گێراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.