فرمێسک بابایی لە چالاکانی ژنانی کورد و خەڵکی شاری پاوە، دوای بانگکرانی ئەندامانی خاووخێزانەکەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە گیرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوای بانگکرانی هەموو ئەندامانی خێزانی بابایی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، فرمێسک بابایی گیرا و بۆگرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ناسراو بە گرتنگەی مەیدان نەفت گواسترایەوە
فرمێسک بابایی، ساڵی ڕابردوو، لە بەرەبەری ساڵڕۆژی فتوای جیهادی خومەینی دژی کوردستان، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی گیرا و بۆ گرتوخانەی ناوەندە حکوومەتییەکان گواسترابووەوە