سێنتکام،لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا دوو کەشتی میلیشیا ترۆریستە کانی سەر بە ڕژیم ئاخوندی ئێران لە دەریای سوور تێکشکاندووە.
سێنتکام لە درێژەدا زیادی کرد ئەم کەشتیانە مەترسییەکی ڕوون و نزیک بوون بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە.
هەروەها لە بەیاننامەکەی سێنتکامدا هاتووە: ئەم هەڵسوکەوتە سەرەڕۆیانە و مەترسیدارەی حوسییەکانی سەر بە رژیمی ئێران هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەکات.