شاخەوانێکی کورد بە ناوی جۆهەر حەمید، بەرپرسی گرووپی شاخەوانی "کۆسار کۆیە" خەڵکی شاری کۆیە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ 1403، لە کاتی هەوڵدان بۆ سەرکەوتن بەسەر لوتکەی دەماوەند، بەهۆی کێشەی دڵەوە گیانیدا.
ئەم شاخەوانە لەکاتی سەرکەوتنی لە وەیستگەی سێیەمەوە بۆ لوتکە، لە بەرزی نزیکەی ٤٥٥٠ مەتر، هەستی بە بێهێزی و لاوازی کرد و دوای چەند خولەکێک گیانیدا.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە، شاخەوانانی ئامادەبوو لە شوێنی ڕووداوەکە CPR یان ئەنجامدا، بەڵام بەداخەوە کاریگەر نەبوو و شاخەوانەکەی خەڵکی کویە گیانیدا.