ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، ژمارەیەك لە جووتیاران وەك ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە جێبەجێ نەكردنی داوكاریی جووتیاران سەبارەت بە بەرهەمی گەنم و بڕینی کارەبای بیرە کشتوکاڵییەکان و سووتەمەنی تراکتۆرەکان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها لە شاری جوانڕۆ هاووڵایەتیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بڕانی کارەبا دەرگای ئێدارەی کارەبای ئەو شارەیان بە سیمان گرت.
لە گەڵ هاتنی وەرزی گەرما، ڕژیم ناتوانێ وەک پێویست کارەبا بەرهەم بهێنێت، بڕانی کارەبا کێشەی زۆری بۆ خەڵک بە تایبەت کاسبکاران و بەرهەمهێنەران دروست کردووە.