خەباتمێدیا: نوێنەرانی ووڵاتانی ئیتالیا،سوئێد و کوەیت لەکۆبونەوەی کومیتەی یەکەمی کۆبوونەوەی گشتی وەڵاتانی هاوپەیمان دژبە ڕژیمی ئاخوندی هەڵوێستیان وەرگرتووە.
خەباتمێدیا: نوێنەرانی ووڵاتانی ئیتالیا،سوئێد و کوەیت لەکۆبونەوەی کومیتەی یەکەمی کۆبوونەوەی گشتی وەڵاتانی هاوپەیمان دژبە ڕژیمی ئاخوندی هەڵوێستیان وەرگرتووە.
ئەوان هەڵوەشاندنەوەی بەرجام لەلایەن ڕژیم و گێرەشێوێنیەکانی و هێرش و دەست تێوەردانەکانی بۆسەر دراوسێکانیان مەحکووم کردووە.
نوێنەری ئیتالیا لە کۆمیتەی یەکەمی کۆبونەوەی گشتی هاوپەیمانان ووتی: ئێمە داوا لە ڕژیمی ئێران دەکەین کە بەبێ دواکەوتن بە پابەندبوونی یەکجاری بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنی بەرجام و لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوکاری تەواوبکات.
نوێنەری سوئێدیش ووتی: هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ڕژیمی ئێران خەسارەتێکی گەورە بە نیزام و بەرنامی ناوکەییەکەی دەگەیێنێ.
نوێنەری کوەیتیش ووتی: بەکارهێنانی پێهبادی پرچەک بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر دامەزراوەیەکی نەتەوەیی، جێگەی نیگەرانیە. ڕابێرت گابریلس، نوێنەری هولەند لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی یەکەمی کۆبونەوەی گشتی، ڕۆژی دووشەممە 22ی ڕەزبەری 98ووتی: بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران دەبێ لەژێر چاودێری سەخت و چڕی نێونەتەوەییدا بمێنێتەوە.