بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێجشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای سێدارەی پەیمان ئەڵڵا وەیسی، بەندکراوی تەمەن ٤٧ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
ناوبراو، پێنج ساڵ پێش ئێستە، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" گیرابوو و لەلایەن دەزگای نادادوەریی ڕژیم ئاخوندی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.