رۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، گوگڵ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، هەکەرەکانی سەر بە رژیمی ئاخوندی چالاکانە بە دوای دەستراگەیشتن بە ئەکاونتی کەسانی نزیک لە بایدن، کامێلاهەریس و دۆناڵدترامپ دان. بە پێی ئەم راپۆرتە، گرووپێک بە ناوی، ئەی پی تی ٤٢، نزیک بە ١٢ کەس لە ئەندامانی نزیک لە جۆبایدن و ترامپ کە لە حکوومەت یان لە ناوەندەکانی هەڵبژاردنی دیموکرات و کۆماریخوازەکان چالاکن، کردووەتە ئامانچ.