ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هاووڵاتیەک بە ناوی ڕەحمان قادری تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "ئەندیزە" سەر بە شاری پیرانشار، گیراوەو بۆ ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی سپا لە شاری پیرانشار بانگهێشت کراوە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی گیرانی لەبەردەستدا نییە.
هەروەها دەوترێ، ناوبراو پێشتر چەندین جار لە لایەن دەزگا بەناو ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە.