ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، ئاریا یووسفی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن وڵاتی تورکیاوە ڕادەستی هێزە سەرکووتگەرەکانی رژیمی ئێران کراوە ، لە سنووری ماکۆ لەلایەن ئەو هێزانەوە گیرا و بۆ ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خاو و خێزانی یووسفی، ئاریا تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ خێزانەکیدا نەبووە و تەنیا لە ئیتلاعی ماکۆ پەیوەندییان لەگەڵ خانەوادەکەی گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ماکۆدا ڕاگیراوە.
ئاریا یووسفی پێشتریش بە تۆمەتی "چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.