ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی کەرەمی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، کە پێشتر بە تۆمەتی ساختەی کۆبوونەوەو چالاکی تەبلیغاتی دژ بە ڕژیم تۆمەتبار و سزای ناڕەوای شەش ساڵ بەندکران و دەست بەسەر سامان و ماڵی، بەسەریدا سەپابوو، لە سزایەکی نوێی دا، بە هەشت ساڵ و دە مانگ بەندکران، ۱۹ ملیار ڕیال سزای نەختی و زەوت کرانی ماڵ و ملکی سزا دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی دادبان، ئەم سزایە بەهۆی یاسای توندکرانی هەندێک لە تاوانە تایبەتەکان دیاری کراوەو ناوبراو هیچ یەک لەو دۆسیانەی نەبووەو هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بۆ سەلماندنی ئەو تاوانە دژ بە ماشەڵڵا کەرەمی نیە.
بۆچوونەکان بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە کە ڕژیمی ئێران بەنیازە فشار بخاتە سەر خانەوادەی شەهیدان و بەو شێوەیە لەداواکاری مافەکانیان پاشگەزیان کاتەوە.