پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوو فەرماندەی حەماس و فەرماندەیەکی حیزبووڵا لەلایەن ئیسرائیل کوژراون

دوو فەرماندەی حەماس و فەرماندەیەکی حیزبووڵا لەلایەن ئیسرائیل کوژراون
خەبات میدیا

هێزەکانی ئیسرائیل لەبەیاننامەیەک دا كوژرانی دوو ترۆریستی باڵای حەماسی ڕاگەیاند. ئەم دوو ترۆریستەی باڵای کەتیبەکانی ئەلقەسام، لقی سەربازیی گرووپی ترۆریستی حەماس سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێرانن کە لە ئاكامی هێرشی درۆنی ئیسرائیل بۆ سەر ماشینێک لە شاری جێنین لە کەرتی ڕۆژئاوا كوژران.
هێزەکانی دیفاعی ئیسرائیل ناوی ئەم دوو ترۆریستەیان بە "ئەحمەد ئەبووعەرە" و "ڕافت دواسی" ڕاگەیاند.
هەروەها سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە بەکارهێنانی درۆنی هێزی ئاسمانی، هێرشی کردووەتە سەر ترۆریست "حوسێن ئیبراهیم کاسب"، کە وەک فەرماندەی هێز لە یەکەی ڕیزوانی ڕێکخراوی ترۆریستی حیزبوڵڵا، لە ناوچەی سوەر کاری كردووە،  كوشتوویەتی.

3 مانگ و 3 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو فەرماندەی حەماس و فەرماندەیەکی حیزبووڵا لەلایەن ئیسرائیل کوژراون

دوو فەرماندەی حەماس و فەرماندەیەکی حیزبووڵا لەلایەن ئیسرائیل کوژراون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن