مەنوچهر فەلاح، بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی لاکان لە شاری ڕەشت دایە، پاش تێپەڕبوونی ۲۸ ڕۆژ، بەردەوامه لەمانگرتن.
ناوبراو لە ئێستادا سزای داسەپاوی ۲۲ مانگ و ۱۷ ڕۆژ بەندکرانی تێپەڕدەکات و فشاری ئەوەی لەسەرە کە لەگەڵاڵەیەکی دیکەدا تۆمەتی بەغی و موحاربەی وەپاڵ بنێن.
ناوبراو پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە فڕۆکەخانەی ڕەشت گیراو پاش ماوەیەک بۆ بەندی میساق لە بەندیخانەی ڕەشت ڕاگوێزرا.