دەسەڵاتە دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژەکان چەند شتی بێزراو دەکەن بە کۆڵەکە و پشت بۆ مانەوەیان. یەکێک لەو ساختار و نیزامانە کە ڕژیمی دیکتاتۆر وخوێنمژی ئاخوندیە...
دەسەڵاتە دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژەکان چەند شتی بێزراو دەکەن بە کۆڵەکە و پشت بۆ مانەوەیان. یەکێک لەو ساختار و نیزامانە کە ڕژیمی دیکتاتۆر وخوێنمژی ئاخوندیە ،بەدرێژایی دەسەڵاتی پشتی بەکاری سیخوری و تاوانکاری بەستووە و لە پێناو حوکمی مەلاکانی دەسەڵاتدا، چەند شتی کردووە بە کۆڵەکە کە دزێوترینیان بڕەودان بەکاری سیخوڕی وجاسووس تراشی بووە . وەزارەتی ناوزڕاوی ئیتلاعات کە ناوێکی ئاشنا وهاووکات کابووسێکە بۆ ئێرانیانی ئازادە وخەڵکی کوردستان بەتایبەتی ، لەمێژە تاقیکاری دەکات و لەپێناو قایم کردنی پایەی ڕژیم ، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بێنرخ بەکەڵک دەهێنێت.
تاوانەکانی ئەم وەزارەتە بەڕادەێکن کە لەئەژمار نایەت.لەمێژووی ئێراندا ڕەشترین دیرۆکی تۆمار کردووەو لەجینایەتەکانی ئەم دەسەڵاتە سەبارەت بە خەڵکی ئێران زۆرترین پشکی بەرکەوتووە. وەزارەتی ئیتلاعات کە پێک دێت لە مۆرە نیزامی وئەمنی و دڕندەکانی سپای پاسداران وئەرتەشی ڕژیم ،بە تاقیکردنەوەیان لەدەوورەگەڵی جۆراوجۆری مرۆڤکوژی وتاوانکاری، لەدەسپێکی حوکمی ئاخوندانەوە تاویان دایە بڵاو کردنەوەی فەساد و تۆی خراپەکاری و ئەوپەڕی غەیرە ئەخلاقیان لە ناو زیندانەکان بڵاو کردەوەو وەک هۆکارێکیش بۆ بڵاوو کردنەوی ئیعتیاد لەکۆمەڵگا بەکاردەهێنرێن. تەجاوەز بە نێرینە لەزیندان ولەکاتی ئیعتراف وەرگرتن، بووە نەریت و ژنانیش وەک قوربانی هەمیشەیی کرانە جاسووسی شاراوە و ناوی پەرستووی کۆد دار لەوەڵاتیان وەردان و لەم ڕێگەوە زۆرترین زەبریان لە جووڵانەوەی خەڵکی کوردستان وەشاند. لەکاتی کێشمەکێش و ووردە ناکۆکی نێوان باڵ وتەیفەکانی دەسەڵات ،سەرانی ئەم ڕژیمە لاپەڕە ڕەشەکانی یەکتر هەڵدەدەنەوە و باس لە ڕۆڵ ونەخشی ئەم وەزارەتە ناوزڕاوە دەکەن. ئاخوند یونسی وەزیری ئیتلاعاتی ڕژیم لەکاتی دەوڵەتی ئاخوند محمد خاتەمی ، بە نەخشی ئەو وەزارەتە لە کوشت وکوشتارو شکەنجەی خەڵک ئاماژەی دا. ناوبراو لە ووتوێژێک لەگەڵ ماڵپەری حکومەتیی جەماران ،گوتی: لە کاتی کۆشتنە زنجیرەییەکاندا گوتم: ئەگەرچی وەزارەتی ئیتلاعات لە ئێستادا دامەزراوەێکی ئەمنیە،بەڵام بنەڕەتی ئەو وەزارەتە دامەزراوەێکی نیزامیە ولە قوڵایی دڵی نیزامیەکان هاتۆتە دەر. زۆریان لەسپاوە هاتوون وبەشێکیشیان لە ئەرتەشەوە. ئەمانە نەهاتوون لێرە کاری هەواڵگری بکەن بەڵکوو هاتوون کاری نیزامی بکەن،هاتوون دژە شۆڕش بگرن وبیکوژن.
ئاخوند یونسی لەبارەی قەباحەتی کەڵک وەرگرتن لە ژنانی ئیتلاعاتی بە بوونی کۆدی پەرستوو لە کارکردی سیخوڕی ونفوزی وەزارەت ،حاشای لەو بابەتە کرد وگوتی تا جێگەێک من ئاگادارم کەڵک وەرگرتن لەو چەکە قەدەغە بوو کە کەسگەلێک وەک پەرستووی کۆددار لە بەرگی کارمەند یا مەئموور دابمەزرێت. ناوبراو زیادی کرد ئەگەر گەرەکیان بێت خاڵی لاوازی کەسەکان بدۆزنەوە دەتوانن لەسەر بابەتی سیاسی یان ماڵی دەست دابنێن وئەوە ڕەنگ پێبدەن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئیتلاعات وسپای ئاخوندی بەچەندجار لەناوخۆ ولەدەرەوە بەتایبەت لەڕووداوی ژنە ئیتلاعاتیەکە و وەزیری بکوژ لەپێوەند بە محمد عەلی نەجەفی وهەروەها لە ئابڕووچوونی وەزیرێکی نۆروێژی کەبەهۆی پێوەندی لەگەڵ ژنێک چبووە ئێران و دوای ئاشکرا بوونی بەناچاری دەستی لەکار کێشاوە، هەمووان شاهێدی کردەوەی چەپەڵی ڕژیمی ئاخوندی بوون، کەچۆن ژنان بۆ ئەنجام دانی پیلانەکانی بەکار دەهێنێ... ئاخوند یونسی لەبارەی ڕێکخراوەکانی سەروە وەزارەتی ئیتلاعات گوتی: لەوەزاڕەتی ئیتلاعات بێجگە لەوەزیر هەموویان لێپرسراوی شاراوەن وپۆستی ئاشکرایان نیە. بەو پێیە بۆ ئەوەی سەرۆک کۆمار بزانێ فڵان ئاغا وەزیری ئیتلاعاتە یان نیە ،پلەی چیە وهەروەها ، لەچ کەسێک بێجگە لەوەزیر دەتوانێ بپرسێ؟! سەرۆک کۆمار بۆ بەدەست هێنانی ئەو زانیاریە یا دەبێ لەمن بپرسێ یان لەگەڵ خوسرەو تارانی وڕەبیعی ڕاوێژ بکات. لەم کاتەدا و ئەوکاتە من وەزیر نیم، ئەو دوو کەسە وەزیرن.. جێگەی بیر هێنانەوەیەکەعەلی ڕەبیعی کەیونسی ڕۆڵی گرینگی لە وەزارەتی گڵاوی ئیتلاعات بیر دەهێنێتەوە ، وەزیری کاری ئاخوند ڕۆحانی بوو،ئێستاش ووتەبێژی دەوڵەتی ناوبراوە. سەرلەبەری وەزیرەکانی کابینەی ڕۆحانی کلیل ساز لەم مۆرانەی ئیتلاعات پێکهاتوون و ئێستا خەریکی تەکبیرن بۆ ئیدارەدانی گەل