کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی گەلاوێژی 1403 هێزە تێرۆریستیەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی موختار ئەسەدی، چالاکوانی سێنفی فەرهەنگیان و زیندانی سیاسی پێشوو و ماڵەكەیان پشكنیوە و هەڕەشەیان لە خانوادەکەی کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەکرێگیراوانە دوای زیاتر لە کاتژمێرێک گەڕانی ورد لە ماڵی ناوبراو و دروستكردنی ترس و دلەراوکێ ماڵەكەیان جێ هێشتووە.
هەروەها، موختار ئەسەدی لە پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی ژینا، بە حوکمی سیستەمی قەزایی و گەندەڵی ڕژیم ئاخوندی بە زۆرەملێ خانەنشین کرا و بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ مووچەكەی لێ بڕدرا.