پەرستارانی پارێزگای خوزستان ڕوژی 29 ی گەڵاویژ لە گەرمای زیاتر لە ٥٠ پلە لە شاری ئەهواز گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژ بە سیستەمی دەسەڵات داری ڕژیمی ئاخۆندی بەڕێوە برد و دروشمی "لەگەڵ کۆرۆنا شەڕمان کرد، پشتیوانییەكمان نەبینی"یان وتەوە.
ئەم پەرستارانە دەڵێن کە تەنها ١٤٠ هەزار تمەن بۆ شیفتێكی ٧ کاتژمێری بەدەست دەهێنن، کە ئەو بڕە بەشی كرێی هاتوچۆشیان ناكات.