عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆی سەقز لە لایەن لقی یەکی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە سەقز بەتۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە ڕژیم، بە ١٠ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ناوبراو لە زستانی ساڵی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیرا و پاش یەک ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.