سزای سێدارەی لانی کەم چوار بەندکراو کە دووکەسیان هاووڵاتیی بەلووچ و دوو کەسیان هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان بوون و پێشتر بە تۆمەتی وەک بابەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سزای سێدارەی لانی کەم ٤زیندانی کە ناسنامەی دوو کەسیان عەبدولڕەئوف شەهبەخش (دێهمۆردە) تەمەن ٣٣ساڵ و عەبدولڕەحمان دامەنی (گورگیچ) تەمەن ٣٤ساڵ کە هەردوویان خەڵکی زاهیدانن لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد جێبەجێ کرا.
هاوکات، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوەکانی ئەنسار ئیفتخارئەلدین و مەحموود سەلیم کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو جێبەجێکراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو چوار بەندکراوە لە میدیاکانی رژیم بڵاو نەکراوەتەوە.