هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەمەد شابۆیی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی خوندی شاوانەی سەر بە شاری شنۆ، لە ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکان کە پێشتریش گیرابوو، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ بێدادگای شۆڕشی ورمێ گیراو و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گواستراوە.
ئەو هاووڵاتییە ٢٢ی ڕەشەممەی `١٤٠٢، دوای تێپەڕکردنی ٢٠٤ڕۆژ گیران بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو.