بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، پەرستاران و کارمەندانی پزیشکیی نەخۆشخانەکانی ئیبنە سینا، ئیمام ڕەزا، هاشمینژاد و شەریعەتی لە مەشهەد بە كۆمەڵ و لە شوێنی كاری خۆیان جارێکی دیكە لە ١٣هەمین رۆژدا كۆبوونەوە و مانیان گرت.
بەکرێگیراوانی ئەمنی رژیم بەهەڕەشەکردن لەپەرستارانی نەخۆشخانەکانی مەشهەد، هەوڵ دەدەن ڕێگری لە بەردەوامیی مانگرتن و كۆبوونەوەكەیان بکەن.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی دەسكەوتووە، هێزە ئەمنییەکانی نەخۆشخانەی "ئیمام ڕەزا" لە شاری مەشهەد درگای ئەم ناوەندە پزیشکییەیان داخستووە و چوونە ژوورەوە و دەرچوونی پەرستاران کۆنترۆڵ دەکەن.