موختار ئەسەدی، لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، دوای بانگکران بۆ پۆلیسی فەتا، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. دوو ڕۆژ پێشیش هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە ماڵی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییەیان پشکنیبوو.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی موختار ئەسەدی، ناوبراو کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ڕۆیشتووەتە پۆلیسی فەتا، دوای ٢ کاتژمێر لێپرسینەوە لە ناوبراو، بە فەرمانی دادوەر هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراودا گرتووە و موختار ئەسەدیش گیراوە.