هەیئەتێکی سازمان لە نۆروێژ بەشداری لە سمینارێکی بەرێز عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە کرد.
خەباتمیدیا: هەیئەتێکی سازمان لە نۆروێژ بەشداری لە سمینارێکی بەرێز عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە کرد.
رۆژی شەممە 10ی سەرماوەزی 1397 بەرامبەر بە 1ی دیسامبری 2018 لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ بەرێزان عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی وەڵات و مەحمود یوسفی بەرپرسی پێوەندی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لە سمینارێکدا کرد کە بۆ بەرێز عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵە رێکخرا بوو.
لەو سمینارەدا بەرێز موهتەدی لەسەر رووداوەکانی تایبەت بە ئێران و کوردستان و بزوتنەوەی کوردستان باسێکی تێر و تەسەلی پێشکەش کرد و چەندین پێشنیاری بۆ ناوەندی هاوکاری خستەڕوو وە لەسەر یەک بە یەکی خاڵەکان سەرنج و شیکردنەوەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لەبەشی موداخلە و نەزەراتدا عەلی بەهرامی لەسەر چەند خاڵێکی باسەکانی کاک عەبدووڵا نەزەر و تێبینی خۆی بە کورتی باس کرد.