کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوییس درێژە بە نارەزایەتی و گردبوونەوە بۆ پشتیوانی لە کوردستانی رۆژئاوا دەدەن. هاوکات لەگەڵ نارەزایەتی بەرین و جەماوەری کوردانی ....
کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوییس درێژە بە نارەزایەتی و گردبوونەوە بۆ پشتیوانی لە کوردستانی رۆژئاوا دەدەن. هاوکات لەگەڵ نارەزایەتی بەرین و جەماوەری کوردانی نیشتەجێ لە وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا بۆ مەحکوم کردنی هێرش و پەلاماری درندانەی حکومەتی تورکیە بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا و قەتڵ و عامی ژن ومنداڵ و پیر و جوانی بێ دەسەڵات و مەدەنی لەلایەن حکومەتی فاشیت و تەروریستپەروەری تورکیە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 16/10/2019 بۆ چەندەمین جار کوردانی نیشتەجێی وڵاتی سویس نارەزایەتی جەماوەریان لە بەردەم پارلەمانی ئەو وڵاتە رێکخست و پشتوانی خۆیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دوپات کردەوەو بەڵێنیان دا هەتا ئەو هێرشانە بەردەوام بن، ئەونیش درێژە بە نارەزایەتیەکانیان دەدەن. شایانی باسە کومیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران وەک ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی چالاکانە لەو گردبوونەوانەدا بەشداری دەکات و جارەکیتر پشتوانی و هاوسۆزی و هاوغەمی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیرانیان بە خۆیندنەوەی راگیندراوی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات دووپات کردەوە.