مەجید کەریمی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان_سنە و کەڵاتەرزان لە دادگای پێداچوونەوە بێتاوان ناسرا.
ناوبراو پێشتر لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لەسنەوە بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە ڕژیم، بە سێ مانگ بەندکران سزا درابوو.
دەزگای قەزایی ڕژیم بە پشتبەستن بە یاسای کەمکردنەوەی سزا سەپێندراوەکان، سزای بەندکرانی ئەم چالاکە سێنفییەی بۆ پێبژاردنی ٨ میلیۆن تمەن سزای نەختی گۆڕی بوو.