ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران، جێگیر لە سنووری سەرتەزێنی بانە لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئەنجامدا دوو کۆڵبەر بەناوەکانی مەحموود (ناوبانگ نادیار) تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی بانە، و حەمید ئەحمەدی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە بریندار کراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کۆڵبەرە بەچەکی ساچمەیی و بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە و مەحموود، لەبەشی سەر و چاودا بریندار کراوە.