سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ1403 سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی محەممەد داغستانی، خەڵکی گوندی "حەکێ" سەر بە ناوچەی "تەرگەوەڕ"ی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.
بە پیی راپۆرتی هەنگاو، محەممەد داغستانی ماوەی چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان گیرابوو و لە لایەن دەزگای نادادوەری ڕژیم ئاخوندی ئێرانەوە سزای سێدارەدانی بە سەردا سەپێندرابوو.هەروەها
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.