ڕۆژی سێشەممە، تەرمی دوو كچ بە ناوەكانی لەیلا زەندی، خەڵكی سنە و ئەندامی سازمانی خەبات و دانیشتووی سەلاس و كیمیا شەكیبا خەڵكی سەلاسی باوەجانی لە نزیك گوندی وانیسەر دۆزرایەوە.
شۆفێرێك ئەو دوو كچەی بردووەتە ئەو شوێنە و پێیان وتووە دوای كاتژمێرێكی دیكە بە شوێنماندا وەرەوە.
تەرمی یەكێك لە كچەكان لە بن دارێك بووە و ئەوەی تریان سەد مەترێك دوورتر بووە. تا ئێستا هۆكاری ئەو ڕووداوە ڕوون نییە.