وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە نووسینی وتارێک لە ڕۆژنامەی تێلێگراف، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بە لەبەرچاوگرتنی تەشەنەکردنی تیرۆر لە لایەن رژیمی ئاخوندیه وه ، سپای پاسداران وەک گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی لە جیهاندا بناسێت.
یسڕائیل کاتز جەختی لەوە کردووەتەوە کە سپای پاسداران بزوێنەری سەرەکیی رژیمی ئاخوندی بۆ مەبەستی وەک "گەمارۆدانی ئیسرائیل و تەشەنەسەندنی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانە".
ناوبراو جارێکی دیکە وەبیری هێنایەوە: پێویستە جیهان قبووڵی بکات کە شەڕی ئیسرائیل لە دژی حەماس بۆ پێشگرتن لە دامەزراندنی ڕێکخراوێکی دیكەی تیرۆریستییە لە سنوورەکانی لە لایەن رژیمی ئاخوندیه وه