مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی، بەرنوێژی پێشووی ئەهلی سوننەێ ڕاسک، پەیامێکی لە وڵامی هەڕەشەکانی دەزگا ئیتلاعاتییە بەکرێگیراوەکانی رژیمی ئێران بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:
ئەوان بەشێوازی جیاواز هەڕەشەم لێ دەکەن کە دەتکوژین یان دەتگرین و لە سێدارەت دەدەین؛ مەگەر کام بوونەوەر ئاوی ژیانی خواردووەتەوە؟
بە دڵنیاییەوە کۆتایی هەموو ڕێگەکان مردنە؛ بەڵام شەرەف بە نسیبی کەسێک دەبێت کە بە دەستی ئێوە دەکوژرێ یان لەسێدارە دەدرێت.