شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتی مەدەنی چەکی کاریگەری جەماوەر دژ بە داگیرکەر

خەباتی مەدەنی چەکی کاریگەری جەماوەر دژ بە داگیرکەر
خەبات میدیا

نووسینی فواد جەعفەری

مێژووی وەستانەوە لە بەرانبەردەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان خۆی لە دوو رەهەندی، خەباتی چەکداری و خەباتی مەدەنی دەبینێتەوە کە جەماوەری وەزاڵەهاتووی ژێردەستە دژ بەو حکوومەتانە بە کاریانهێناوە و لەو رێگەوە گەیشتوون بە ٸازادی.
مێژووی خەباتی مەدەنی دەگەرێتەوە بۆ سەدان ساڵی رابردوو، هەر بە سەرهەڵدانی دیکتاتۆریەت و پاوانخوازی لە لایەن حکوومەتەکانەوە خەباتی مەدەنیش وەک چەکێکی کاریگەر دژبەو دەسەڵاتدارانە له‌لایه‌ن جه‌ماو‌ه‌ر و ئازادیخوازنه‌وه‌ بەکار هاتووە.
له‌ مێژوودا خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌ هه‌ریه‌کێک لە وڵاتانی، ٸەمریکا،ٸارژانتین ، برزیل و هێند کە بە رێبەرایەتی کەسانێکی ناسراو وەک، مەهاتما گاندی، مارتین لۆتێرکینگ و نیلسۆن ماندێلا و ... هتد، به‌ڕێوه‌چوون، نموونه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که‌  کە باوەریان وایه‌ دەکرێت لە رێگای نافەرمانی مەدەنی و دوور لە توندووتیژی لە بەرانبەر داگیرکەراندا بوەستنەوە و بگەن بە ٸامانجەکانیان.
لە مێژووی خەباتی رزگاریخۆازانەی گەلانی ٸێران بە گشتی و کوردستان  بە تایبەتی دەبینین بە هۆی زوڵم و زۆری لەرادەبەدەری حکوومەتە دیکتاتۆرەکان وەک رژیمی پاشایەتی و رژیمی ٸاخوندی جەماوەر بۆ گەیشتن بە ویست و داخوازییەکانیان سەرەرای ٸەوەی کە ناچار کراون کە دەست بدەنە چەک و بەرگری لە خۆیان بکەن، مێتۆدی نافەرمانی مەدەنیان پەیرەو کردووە و نیشانیان داوە کە بێزارن لە توندووتیژی و خەباتی چەکدارییان تەنیاو تەنیا بە مەبەستی بەرگریکردن لە خۆیان و نەتەوەکەیان دژ بە سیستەمی داپڵۆسێنەری زاڵ بەسەر ٸێران و کوردستاندا بەکار هێناوە.
بەچاوخشانێک بە مێژووی سەد ساڵی رابردوو دەتوانین دەیان نموونە لە خەباتی مەدەنی گەلانی ٸێران و بە تایبەتی خەڵکی کوردستان ناو ببەین وەک، خۆپیشاندان و نارەزایەتی جەماوەری دژ بە رژیمی پاشایەتی تا رووخانی ٸەو دەسەڵاتە و دواتریش بە دەسەتبەسەردا گرتنی شۆرشی گەلانی ٸێران و دواتر داگیرکردنی کوردستان خەباتی مەدەنی لەبەرانبەر رژیمی ٸاخوندی پەیرەو کرا وەک کۆچی مێژوویی مەریوان، رێپێوانی خەڵکی شارەکانی سنە، سەقز و بانە بۆ پشتیوانی لەو کۆچە و دواتریش مانگرتن و نارەزایەتی بەرفراوان لە هەموو شارەکانی کوردستان و هێندێک لە شارەکانی ٸێران کە بە داحەوە حکوومەت نەک گوێی بە ویست و داواکاری ٸەو خەڵکە نەداوە بەڵکوو زیاتر لە رابردوو بۆ مانەوەی دەسەڵاتی نگریسی خۆی دەستی داوەتە کوشت و کوشتار و چەوساندنەوە.
ٸەوەی جێگای دڵخۆشیە لە رۆژانی رابردوو مانگرتن و نارەزایەتی مەدەنی لە زۆربەی شارەکانی ٸێران وەک، نارەزایەتی خانەنشینان، کرێکاران و پەرەستاران دەستی پێ کردووە کە لە خۆیدا چەندین پەیامی روون و ٸاشکاری دژ بەو دەسەڵاتە هەیە وەک داواکاری سەرەکیترین مافەکانیان کە خۆی لە سەرەتاییترین پیداویستی رۆژانەیان دەبینێتەوە و دیوێکیتری پەیامی ٸەم نارەزایەتی و خۆپیشاندانانە بێزاری و تووڕەیی خەڵکە لە شێوازی حوکمرانی و پێیان وایە چیتر ٸەو دەسەڵاتە ناتوانێت وه‌ڵامی ویست و داواکارییەکانیان بداتەوە  و بە درێژەکێشانی ٸەم رەوتە و پشتیوانیکردنیان لە لایەن باقی چین و توێژەکانی ٸێران وەک ژنان، خوێندکاران و کرێکارانی پیشە ٸەساسیەکانی وەک شیرکەتی نەوت و گاز، پترۆشیمی و کارگە گەورەکان، بێگومان پایەکانی لەرزۆکی ٸەو دەسەڵاتە لەوە زیاتر خۆی ناگرێت و گەلانی ٸێران دەتوانن بە رووخانی ٸەو دەسەڵاتە تامی شیرینی ٸازادی و سەربەخۆیی بچێژن و حکوومەتێکی دیموکراتی و پارلەمانی لە ٸێران بونیاد بنێن

3 مانگ و 4 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خەباتی مەدەنی چەکی کاریگەری جەماوەر دژ بە داگیرکەر

خەباتی مەدەنی چەکی کاریگەری جەماوەر دژ بە داگیرکەر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن