ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی خەرمانان ۱۴۰۳، بەندکراوێکی کورد بەناوی خالد جەهانگیری لەبەندیخانەی ناوەندی تەبریز لەسێدارە درا. ئەو بەندکراوە پێشتر لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بەمادەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.
هەروەها هەر لەو ڕۆژەدا بەندکراوێک بەناوی وەحید عەبباسی، لەبەندیخانەی نەهاوەند سەر بە پارێزگای هەمەدان، لەسەر بابەتی کوشتنی بەئەنقەست لەسێدارە دراوە.