گۆران مەهدی
ساڵانێکی زۆرە کە کورد و خاکه‌که‌ی که‌وتنه‌ته به‌ر په‌لامار و داگیرکاری و خه‌ڵکی قه‌ڵه‌مڕه‌وی کوردستان لەلایەن ڕژیمەکانی زاڵ و دەسەڵاتدار بەسەر ئێران دا، زۆڵم و بێدادی زۆریان لێکراوە وبه‌رده‌وام ده‌چه‌وسێنه‌وه.
کوردستان لەسەردەمی پاشایەتی بەهۆی کورد بوون و جیاوازی کلتور، لەلایەن ڕژیمی فاشیست و ڕەگەزپەرەستی پاشایەتی زۆڵمی زۆری لێ‌کرا و پاش ئەوەش، دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری و شۆرشی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان دژ به ڕژیمی پاشایه‌تی و ڕوخانی ئه‌و ڕژیمه و دزینی به‌رهه‌می ئه‌و شۆڕشه له لایه‌ن ئاخونده‌کان و بەدەسەڵات گەیشتنی خومەینی و ئاخوندە دڕندەکانی، خه‌ڵکی کوردستان دوباره که‌وتنه‌وه ژێر باری زیندان و ئیعدام و زیلله‌ت و زۆرداری و بێبه‌ش کردنی جه‌ماوه‌ری کورد له ماف و ئازادیه‌کانیان. ئه‌و ڕژیمانه کوردستانیان کرده وێرانه و سه‌روه‌ت و سامان و سروشتیان خاپوور کرد و هه‌رچی له ده‌ستیان هات دژ به نه‌ته‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد کردیان و ده‌ستی چه‌په‌ڵیان نه‌پاراست. ئه‌وه‌ی له کوردستان دا وه‌ک خۆی مایه‌وه و نه‌گۆڕدرا هەستی ئازادیخوازی کوردستانیان بوو کە بۆ ڕزگاریان لەدەستی دیکتاتۆری چەکی خەباتیان لەشان کرد و هەتا ئەمڕۆ، وێڕای ئەو هەموو شەهیدەو قوربانی دانه لەم ڕێگەیەدا، هەر بەردەوامن لەخەبات.
بێگومان ٥ی خه‌رمانان و دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات، به‌رهه‌می پڕ شکۆی ئه‌و خه‌باته جه‌ماوه‌ریه بووکه دژی ئه‌م ڕژیمه دیکتاتۆر و دژه کوردانه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئه‌ویش به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش ڕۆڵ و کاریگه‌ری مامۆستا شێخ عیزه‌دین و مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی.
لە ۵ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۵۹ دا، سازمانی خه‌بات بە ڕەوتێکی جیاواز لەڕەوتەکانی دیکەی کوردستان، ڕاگەیندراو خەڵک کە زانیان ڕێبەری ئەو لایەنە مامۆستا سەید جەلال حوسەینی یە، ڕوویان له سازمانی خه‌بات کرد و به بوونی دڵخۆش بوون.
سازمانی خەبات لەسەر ئەساسی نەتەوە دۆستی و خزمەت بۆ گەل و نیشتمان دامەزرا، بەجۆرێک پایەڕێزی کرا کە هەموو ئامانجەکانی لەسەر خواستی خەڵک بێت و هەروەها هەموو خەڵک لەکوردستان وەکوو یەک مافیان بێ و ڕێز بۆ بیر و باوڕی هەمووان دابنرێت. سیاسەتێکی دیموکراتیک کەزۆر بەباشی بووە باڵانسێک لەخەباتی ئازادیخوازی کوردستانی ئێران و هەتا ئەمڕۆش لەسەر ئەو بنەما دروستە ماوەتەو.
بەکوردیەکی خۆماڵیانە، سازمانی خەبات پێی وایە کە کوردستان هی هەموو کوردستانیانەو هەموو دانیشتوانی جوغرافیایی کوردستان بە کورد، تورک، فارس، عەرەب، بەلووچ، دیندار، بێ دین و هەر بیر و باوڕێکەوه مافی هەیە لەکوردستان بژیت و مافه‌کانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرێ و گه‌ره‌نتی مسۆگه‌ر بۆ پاراستنی که‌رامه‌ت و ژیان و گوزه‌رانی پێ بدرێ. ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که دیمۆکڕاسی لە ڕوانگەی سازمانی خەبات دا، بەدروستی جێگر کراوە. هەروەها داواکاری سازمانی خەبات حکومەتێکی سکۆلارە کە کارووباری دەوڵەت بەدوور بێ لە مەزهەب. هەروەها باوڕی سازمانی خەبات وایە کە داهاتووی وڵات بۆ میللەتەو نابێ کەس خۆی بەخاوەنی شۆڕش و خەبات بزانێ.
بۆیە وەک پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات، زۆر سەربەرزانە لەم ڕێگەیەدام و لەو سۆنگەوە هیوادارم بەزووترین کات ئازادی وڵات و نیشتمانم ببینم. ساڵیادی ٤٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات به‌رز و پیرۆزبێ.