بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٢ی خەرمانان ۱۴۰۳، خانەوادەی بەندکراوانی سیاسی کە لەساڵەکانی ۶۷ و ۶۸ لەسێدارە دراون، سەردانی گۆڕستانی خاوەرانیان کردو کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە داخستنی دەرگای گۆڕستان ڕێگریان لە چوونە ژووریان کردووە و ناچاربوون لە پشت دەرگا داخراوەکانی گۆڕستانەکە گوڵ و وێنەی ئازیزانیان بەجێ بهێڵن.
لەدەیەی ۶۰ی کۆچی خۆری، زیاتر لە ۳۰هەزار بەندکراوی سیاسی لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی لەسێدارە دران و کە زۆربەیان گۆڕەکانیان یان نادیارەو یان لەگۆڕی بەکۆمەڵ دا نێژراون.