پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی پەرستارێکی کورد خەڵکی دیواندەرە

گرتنی پەرستارێکی کورد خەڵکی دیواندەرە
خەبات میدیا

پویا ئیسفەندیاری، پەرستاری نەخۆشخانەی میلادی تاران و هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دیواندەڕە لە پێنج ڕۆژ پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئاخوندی ئێرانەوە گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئێرانی ئازاد، پویا ئیسفەندیاری، پەرستاری نەخۆشخانەی میلادی تاران تەمەن ٣١ساڵە و خەڵکی شاری دیواندەڕڕە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە تەوە و تا ئێستا لە مافی پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە لە ڕێگای تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵیان بێ بەش کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پویا ئیسفەندیاری بە هۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتی و مانگرتنی پەرستاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە لە نەخۆشخانەی شارەکان ڕوویداوە گیراوە و بەدواداچوونی کەسوکاری بۆ زانینی چارەنووسی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

2 مانگ و 27 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی پەرستارێکی کورد خەڵکی دیواندەرە

گرتنی پەرستارێکی کورد خەڵکی دیواندەرە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن