خەباتمێدیا: خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی خەڵکی لوبنان بەردەوامی هەیە و ئەمرۆ پێی ناوەتە رۆژی شەشەم.
خەباتمێدیا: خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی خەڵکی لوبنان بەردەوامی هەیە و ئەمرۆ پێی ناوەتە رۆژی شەشەم.
ئەو نارەزایەتی و خۆپیشاندانانەی خەڵکی لوبنان رۆژی هەینی 26ی رەزبەر، لەدژکردەوەدا لەبەرانبەر ئەو چاکسازیانەی کە کراون و بەدڵیان نین و بەتەواوی لابردنی ئەو سیستمە سیاسیەی بەسەر ئەو وڵاتەدات زاڵە سەری هەڵداوە،و هەروەها هاووڵاتیان تورەیی و بێزاری خۆیان لەبەرانبەر داندراوەکانی رژیمی ئاخوندی و حزبی شەیتان دەربریوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری فەڕانسە،خۆپیشاندەرانی لوبنانی ڕۆژی دوشەممە رێکەوتی 29ی رەزبەر، بەداخستنی شەقامی شارە جیاجیاکان ڕێگایان لە کارمەندانی دەوڵەت بۆ چوونە سەرکارەکانیان گرت، و هەروەها ئەو هەواڵدەریە باسی لەوەش کرد کە هاووڵاتیان بە بەردەوامی پەیوەستی ئەو خۆپیشاندان و نارەزایەتیانە دەبن.
بانکەکان،زانکۆکان و مەکتەبەکان ڕۆژی دوشەممە داخراون، و ئەم ناڕەزایەتیانە تواناکانی وڵات لاواز دەکات. بەرپرسێکی ئەمریکایش وێرای پشتگیری خۆپیشاندانی لوبنانیەکان، باسی لەوە کردووە کە بەردەوامی نارەزایەتیەکان لە لوبنان ڕێگا لە پشتگیریە داراییە نێودەوڵەتیەکان دەگرێت. شێعەکانی سەربە حیزبوڵڵا لەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیانە دا بەشداریان نەکردووە و شەخسی حەسەن نەسڕوڵڵایش خوازیاری بەردەوامی دەوڵەتی ئێستایە.بەڵام ئەگەر شێعەکانیش بێنە ناوشەقامەکان،حیزبوڵڵاو ڕژیمی ئاخوندی کە یەکەم هۆکارن بۆ ئەم دۆخە نالەبارەی ئێستا، دۆخەکە بەرەو خراپی زیاتر دەروات.