نزیک نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ۶ی خەرمانان 1403 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی بەنداوی "شەهید کازمی "لە گوندی یەکشەو۳کەس کوژراون و کەسێکیش بریندارە.ئۆتۆمۆبیلێکی جۆری پراید و پژۆ پارسە بە شێوەیەکی زۆر توند لە یەکتریانداوە کە بەداخەوە دوو لە سەرنشینانی پژۆ و یەکێک لە سەرنشینانی پراید فەوتیان کردووە.ڕاپۆرتەکات باس لەوە دەکەن کە کەسە بریندارەکەش دۆخی سڵامەتی باش نییە و گیانی لە مەترسی دایە.