بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ لەئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، ۶ی خەرمانان ۱۴۰۳، ئەیوب پوڕکار خەڵکی شاری تەبریز و تەمەن 69ساڵ کە لەبەندیخانەی شیبانی ئەهواز بەندکراوە، لەکاتێکدا ۱۶هەمین ساڵی بەندکرانی تێپەڕدەکات، کە لەمافی مۆڵەت "مەرەخەسی" دەرمان و تەنانەت لەمافی ئازادی بەشێوەی کاتیی، بێبەش کراوە.
بەوتەی ئەمدامانی خانەوادەی ئەم بەندکراوەو، ناوبراو دۆخی سڵامەتی مەترسیدارەو ڕژیم هیچ چارەسەرێک ناکات بۆ نخۆشییەکانی وەک ، پزشکی گشتی و تایبەت بە دڵ، گەدە، ئەژنۆ وە چەند کێشەیەکی دیکەی پزشکی کە هۆی زۆربەیان مانەوەی زیاتر لە ۱۶ ساڵ لەبەندیخانەیە نەکردووە .
ناوبراو لەڕێکەوتی ۱۴ی بەفرانبار ۱۳۸۷، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتەوە گیراوەو لەکاتی بەندکرانی دا لەبەندی ۲۰۹ی بەندیخانەی ئێڤین، بەدەستی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم شکەنجەی زۆر کراوە.