ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەرمانان 1403 مامۆستا عەلی بەهرامی پێشنوێژی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، لە سنووری باشماقی مەریوان دوای گەڕانەوەی لە سەفەرێک بۆ هەرێمی کوردستان و لە ساتەوەختی هاتنی بۆ شاری مەریوان لە لایەن هێزە تێرۆریستیەکانی ئێتلاعاتی ڕژیمەوە گیرابوو.
بە وتەی سەرچاوەئاگادارەکان، ئەم مامۆستا کوردە دوای نزیکەی ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا. بەڵام مۆبایلەکەی لە بەشی زانیاریدایە و دەستیان بە پەیجی ئینستاگرامەکەی گەیشتوە.