ڕۆژی شەممە ٢٧ی گەلاوێژی 1403 بابەک فەرامەرزی، خەڵکی شاری مەهابادو تەمەن 24ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە لە یەکێک لە شەقامانی ئەم شارە گیرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە خانوادەی ناوبراو، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نەبووە و تا ئێستا زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.