بەرەبەیانیی ئێمڕۆ پێنجشەممە ٨ی خەرمانانی 1403 سزای سێدارەی هاووڵاتیەک بە ناوی سیروان ئەبووبەکری، خەڵکی سەردەشت و تەمەن 30ساڵ، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندرا بوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو، ڕۆژی پێشوو دوایین چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ خانوادەکەیدا هەبووە و
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە میدیاکانی ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.