شەوی ڕابردوو، ۷ی خەرمانان ۱۴۰۳، بەهۆی تەقەینەوەیەک لە کارگەی درووستکردنی موشەک لە ئیسفەهان ئەندامێکی سپای ترۆریستی پاسداران کوژراوەو ۱۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەواڵدەری تەسنیم، سەر بە سپای پاسدارن، هۆی ئەو تەقینەوەی بە دزەکردنی گاز ناو بردووە، بەڵام هەندێک لەسەرچاوە هەواڵیەکان رایانگەیاندووە ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرشی کردبێتە سەر ئەو کارگەیە.