ئیبراهیم ئەحمەدی، برای شەهید فریشتە ئەحمەدی کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا لە شاری مەهاباد بە تەقەی بەكرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی كوژرا، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی وردەکارییەکانی دیکەی سەبارەت بە کوشتنی حکوومەتیی خوشکەکەی لە لایەن ئەو ڕژیمەوە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە چوار کەس سەربە هێزەکانی ئەمنی ڕژیم کە جل و بەرگی كادری پزیشکییان لەبەردا بووە، تەرمی فریشتەیان لە نەخۆشخانە دزیوە، و کاتێک ڕووبەڕوویان وەستاین، بە چەك هەڕەشەی كوشتنیان لە ناڕازییان كرد.