دووشه‌مه‌‌ 

26 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی چل و چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات، بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی چل و چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات، بەڕێوەچوو
خبات میدیا

خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۹ی خەرمان ۱۴۰۳ کۆچی خۆری، بەرانبەر ۳۰ی ئاگۆست ۲۰۲۴ زائینی، ڕێوڕەسمی چل و چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بە، بەشداری بەشێک لەئەندامانی سەرکردایەتی، کادر، پێشمەرگە، ئەندام و لایەنگرە دڵسۆزەکان، لەبنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بەڕێوەچوو.
سەرەتا لەلایەن لێژنەی ئامادەکاری بەخەیرهاتنی میوانە بەڕێزەکان کراو پەخشانە شیعرێکی جەنابی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی، ڕێبەر و دامەزرێنەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بەناوی: خەباتی کورد، لەلایەن خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا، خوێندرایەوە. 
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بۆ ڕێزگرتن لەیادی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگەی ئازادی و بەتایبەت شەهیدەکانی سازمانی خەبات، بەشداربوانی بەڕێز دەقەیەک بەبێ دەنگی ڕاوستان و بەرنامەکان بەبڵاو کرانی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد. 
لەبڕگەی یەکەم دا، پەیامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بەو بۆنە پیرۆزەوە، لەلایەن بەڕێز ئەیوب عارفی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێشکەش کرا. 
لەدرێژەدا پەخشانە شیعرێکی دیکەی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی، لەلایەن بەڕێز فواد جەعفەری خوێندرایەوە.
لەبڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا پەیامی ڤیدیویی سازمانی موجاهدینی خەلقی ئێران بەبۆنەی یادی ۴۴ ساڵەی دامەزانی سازمانی خەبات، بڵاو کرایەوە.
لەدرێژەدا پەخشانە شیعری مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی، بەناوی پێنجی خەرمانان، لەلایەن بەڕێز ماردین زاهدی پێشکەش بە بەشداربوان کرا.
پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکە بوو کە لەلایەن خاتوو نیشتمان یوسفی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئافرەتانی خەبات، خوێندرایەوە.
لەبڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکان دا، شیعرێکی کاک بابەشێخ حوسەینی، سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەناوی من سازمانی خەباتم، لەلایەن خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی، پێشکەش کرا.
لەدرێژەدا کۆڕی هەڵپەڕکێ لاوانی خەبات، بەرنامەیەکی هونەریان پێشکەش کرد و پاشان ڕاگەیندراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی یادی ۴۴ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات، لەلایەن خاتوو ڕێناس فەلەکی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوان، خوێندرایەوە.
لەدرێژەدا بەڕێز خەلیل یوسفی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەبات، شیعرێکی بەناو دوڕێیان ئامادە کردبوو کە پێشکەشی کرد.
کۆتا بڕگەی ڕێوڕەسمەکەش تەرخان کرابوو بە هەڵپەڕکێ و شایی گێڕان بەو بۆنە پیرۆزەوەو بەوجۆرە کۆتایی بە ڕێوڕەسمی یادی ۴۴ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هات.

15 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێوڕەسمی چل و چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات، بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی چل و چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات، بەڕێوەچوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن